جیاوازی نێوان قسامی شرعی و قسامی قانونی

2022-09-17 19:12:56


١. قسام شرعی لە دادگای باری کەسێتی شوێنی مانەوەی کەسی مردوو دەردەچێت بەڵام قسامی قانونی لە دادگای بەرایی شوێنی مانەوەی کەسی مردوو دەردەچێت.

 ٢. قسامی شرعی هەر نێرێک بەشی دوو مێینەی بەردەکەوێت بەڵام لە قسامی قانونی بەشەکانی نێر و مێ یەکسانە.

٣.بەشی ژن لە قسامی شرعی یان هەشت یەکە ئەگەر کەسی مردوو مناڵی هەبێت یان چواریەکە ئەگەر فەرعی وارسی نەبێت بەڵام لە قسامی قانونی بەشی ژن چواریەکە ئەگەر فەرعی وارسی هەبێت و نیوەیە ئەگەر فەرعی وارسی نەبێت.

٤. لە قسامی شرعی ئەگەر کەسێک پێش مردنی کەسی مردوو مرد ئەوا میراتی لێنابات بێجگە لە حاڵەتی وەسیەتی واجب بەڵام لە قسامی قانونی مناڵەکانی کەسی مردوو ئەوی پێش کەسی میرات لێبەجێماو مردووە میراتی ئەبەن و شوێنی کەسی مردوو ئەگرنەوە.

٥.قسامی شرعی بۆ اموالی منقولە و غیری منقولەیە بەڵام قسامی یاسایی بۆ اراضی امیریە و حقی تصرفە

 

ئامادەکردنی: پارێزەر یاد امداد



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان