لـەم دوایانەدا خەڵکی لە ژێر ھەر ناوێکا بێ بازرگانی بە ئەندامەکانی جەستەیانەوە دەکەن و دەیفرۆشن، ئەم کارە لە یاسای ژمارە ١ ی ساڵی ٢٠١٨ یاسای بەخشینی جەستەی مرۆڤ قەدەغە کراوە، ناکرێت مرۆڤ ئەندامی جەستەی خۆی یان هەر کەسێکی تر بفرۆشێت، هەر کەسێک ئەم کارە بکات بر بەندکردن کە لە ٧ ساڵ زیاتر نەبێت، یان غەرامەیەک لە ١٠ ملیۆن کەمتر نەبێت و لە ٢٠ ملیۆن زیاتر نەبێت.
سزاکـەی قورس تر ئەبێ ئەگەر بەھۆی ئەم کارەوە بمرێت ماوەی زیندانییەکەی زیاتر ئەبێت بۆ ماوەیەک لە ١٠ ساڵ زیاتر نەبێت، یان غەرامەیەک لە ٣٠ ملیۆن کەمتر نەبێت و لە ٥٠ ملیۆن زیاتر نەبێت.
_لـە مادە ٤ ی ھەمان یاسا باس لەوە ئەکات ئەگەر کەسێک ئەم کارە بکات بێبەرامبەر واتە ( بیبەخشێت ) بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک هیچ سزایەکی لەسەر نییە.
ئامادەکردنی: پارێزەر ڤـێنا بکر
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر