چیرۆکی ئەم ڕۆبە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۷۹۱؛ کاتێک دادوەرێک لەبەر پەنجەرەی ماڵەکەی دانیشتبوو و بە بەرچاوییەوە ٢ کەس شەڕیانکرد و یەکیان ئەوی تری بریندارکرد و ڕایکرد. کەسێک بریندارەکەی گەیاندە نەخۆشخانە و لەوێ مرد. پۆلیس کابرای بێتاوانیان گرت و برایە دادگای هەمان دادوەر.
لەبەر ئەوەی یاسای فەڕەنسا تەنیا کاری لەسەر بەڵگە و شایەت دەکرد، بۆیە دادوەر سەرباری بێتاوانی فەرمانی سەربڕینی بە گیوتین بۆ دەرکرد! لەبەرئەوەی ئازاری ویژدان دەرد و زامێکی سەختە و بەدانپێدانان نەبێت ساڕێژ نابێت، ناچار دادوەر دانی بە تاوانەکەیدا نا کە بێتاوانێکی لەناو بردووە! بەڵام ڕای گشتی لێی خۆش نەبوو و سەرزەنشتێکی زۆر کرا.
چیرۆکەکەی بەردەوام بوو؛ تا ڕۆژێک دادوەر بینیی پارێزەرێک بە ڕۆبێکی ڕەشەوە کە پێشتر نەبوو پارێزگاری لە تۆمەتبارێک دەکرد. پێی سەیر بوو! هۆکارەکەی لێپرسی.
ئەویش گوتی: "بۆ ئەوەی بیرت بخەمەوە تۆ پیاوێکی بێویژدانیت و بێتاوانێکت کوشت!" لەو ساتەوە ڕۆبی ڕەش بوو بە بەرگی فەرمی لە فەرەنسا و دواتریش لە جیهاندا.
ئامادەکردنی: مژدە رحیم امین
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر