بەڵێ، بە چەند مەرجێک دەتوانێت:
١_ پێویستە مێرد عاقڵ بێت.
٢_ پێویستە ئەو زیادەی مارەییە ڕوون بێت و بڕەکەی دیاریکراو بێت.
٣_ پێویستە زیاد کردنەکە لەکاتی بەردەوامی پەیوەندی هاوسەرگیری دابێت.
٤_ پێویستە ژنەکە ئەو زیاد کردنە قبووڵ بکات لە هەمان ئەو دانیشتنەدا کە مێردەکەی مارەییەکەی زیاد دەکات.
ئامادەکردنی: پارێزەر غازی یعقوب هەرکی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر