دایک و باوک ناتوانن شاھیدی دژی مناڵەکانیان بدەن وە بە پێچەوانەشەوە ئەمەش هۆکارەکەی بۆ لایەنی کۆمەڵایەتی و پاراستنی شیرازە و ڕێکی خێزان ئەگەڕێتەوە.
بەڵام خوشک و برا ئاسایی ئەتوانن شاھیدی دژی یەکتر بدەن،برا و برا یان خوشک و خوشک.
بەڵام لە دوو حاڵەت دایک و باوک و مناڵ ئەتوانن شاھیدی دژی یەکتربدەن ئەویش ئەگەر:
١_ئەگەر تاوان بەرامبەر یەک بکـەن، بۆ نمونە کوڕێک جنێو بە باوکی بدات ئەوا باوکی ئەتوانێت شاهیدی لە دژ بدات.
٢_ئەگەر تاوانێک دژ بە ماڵی یەکتر بکەن، زیان بە سامان و ماڵی یەکتر بگەیەنن.
ئامادەکردنی: پارێزەر/ ڤــێنـا بکر
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر