بنەماکانی دادگایکردنی سزایی، ماددەکانی ٨٧ تا ٩١

2022-10-15 14:35:34


التكليف بالحضور یان داواکردنی ئامادەبوون : پەراوێکی ڕەسمیە کە فەرمانێک تێدایە لەلایەن لایەنێکی تایبەتمەندەوە دەردەچێت بۆ کەسێک کە پەیوەندی بەم داوا سزایەوە هەیە جا ئەم لایەنە تایبەتمەنە دادگا یان دادوەری لێکۆڵینەوە یان لێکۆڵەر یان هەر بەرپرسێکی بنکەی پۆلیس بێت وە پێویستە ئامادەبێت لە بەردەم دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە لە کات و شوێنی دیاریکراو.

ماددەی (٨٧): دادگا و دادوەری لێکۆڵینەوە یان لێکوڵەر یان بەرپرسێکی بنکەی پۆلیس بۆیان هەیە ئەم فەرمانە دەربکەن بۆ ئامادەبوونی شاهید یان هەر کەسێک پەیوەندی بەم داوایەوە هەیە بۆیە پێویستە فەرمانەکە بە نوسین دەربچێت بە دوو وێنە دەنوسرێت و ناوی ئەو لایەنەی لەسەرە کە فەرمانەکەی دەرکردووە لەگەڵ ناو و نازناوی و شوێنی ئەو کەسەی کە داوادەکرێت ئامادەبێت وە لەگەڵ ئەو کات و شوێنەی کە پێویستە ئامادەبێت لەگەڵ جۆری ئەو تاوانەی لێکۆڵینەوەی تێدا بەڕێوەدەچێت وە پێویستە ماددەی یاساییەکەی تێدا بنوسرێت.

 

ماددەی (٨٨): دەڵێت کەسی پێڕاگەیەنەر هەر کەسێک بێت پێویستە ئەو کەسەی داوای ئامادەبوونی کراوە بە تەواوی لە ناوەڕۆکی فەرمانەکە تێبگەیەنرێت دوای تێگەیاندن و خوێندنەوە بۆ ئەو کەسە واژۆ یان پەنجەمۆری لەسەر وێنەی ڕەسەن وەردەگرێت وێنەیەکی دەدات بەو کەسە وێنە ئەسڵیەکەش بۆ ئە لایەنەی دەباتەوە کە فەرمانەکەی دەرکردووە دوای ئەوەی بەروار و کاتژمێری پێڕاگەیاند ئیمزای دەکات.

 

پرسیار/ ئایا یاسا هیچ لایەنێکی دیاری کردوە بۆ ئەوەی فەرمانی تکلیف بالحضور ببات بۆ ئەو کەسەی کە داوا دەکرێت ئامادەبێت؟

وەڵام/ نەخێر، یاسا هیچ لایەنێکی دیاری نەکردوە بۆ ئەوەی فەرمانی تکلیف بالحضور ببات بۆ ئەو کەسەی کە داواکراوە بەڵام بووەتە نەریت کە لە ڕێگەی یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیەی فەرمانەکەی دەرکردووە یان پۆلیسێک وە موختار لە هەندێ حاڵەت ئەو فەرمانە بەو کەسە ڕادەگەیەنن.

بەڵام هەندێک جار کەسەکە پەڕاوی التکلیف بالحضور وەرناگرێت ئیمزای ناکات لەە کاتەدا پێویستە لەسەر کەسی پێڕاگەیەنەر بە ئامادەبوونی دوو شاهید لە ناوەڕۆکی پەڕاوەکەی تێبگەیەنیت و وێنەیەکی بۆ بەجێبهێڵدرێت و خۆی شاهیدەکانی ئیمزای بکەن.

 

ماددەی (٨٩) بڕگەی (أ):  دەڵێت ئەگەر هاتو ئەستەم بۆ کەسی داواکراو بدۆزرێتەەە لە ماڵ یانشوێنی کارکردنی، لە حاڵەتەدا پەڕاوەکە دەدرێت بە خێزانەکەی یان یەکێک لە خزمەکانی پشتی یان خزمەتکارە پێگەیشتووەکانی یان کرێکارەکانی شوێنی کاری، یەکێک لەو کەسانە ئیمزا لەسەر پەڕاوی ئەسلی دەکات نوسخەیەک دەدرێت بەو کەسەی ئیمزاکەی کردووە، ئەگەر نەیتوانی ئیمزای بکات ئەوا ڕێکارەکانه ماددەی ٨٨ دەگیرێتە بەر.

ماددەی (٨٩) بڕگەی (ب): وە ئەگەر هاتوو پێڕاگەینەر کەست نەدۆزیەوە بۆ ئەوەی پەڕاوەکەی پێبگەیەنێت ئەوا پێڕاگەیەنەرەکە و دوو شاهید ئیمزای دەکەن لە شوێنێکی بە بەرچاوی ماڵی ئەو کەسە هەڵدەواسرێت و دەبێت لەسەر پەڕاوەکە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەنجامدراوە.

 

ماددەی (٩٠): دەڵێت پێڕاگەیاندنی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی عێراقن و کەسانی واتایی بە پەڕاوی ڕاسپاردن بۆ ئامادەبوون بەڕێوەدەچێت بە گوێرەی ئەو ڕێکارانەی لە یاسای دادبینی شارستانی دیاریکراون.

 

ماددەی (٩١): دەڵێت پەڕاوی ڕاسپاردن بۆ ئامادەبوون ئەو کەسانە دەنێردرێت کە لە دەرەوەی سنووری تایبەتمەندی ئەو لایەنەیە کە دەریچواندووە بۆ ئەو لایەنەی تێدایە بۆ پێڕاگەیاندنی بە گوێرەی بنەماکانی پێشوو.

 

ئامادەکردنی: عگید فەرهاد هەرکی - قوتابی قۆناغی پێنجەمی بەشی یاسا



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان