سزای ونکردنی پاسپۆرت لە ڕووی یاسایەوە چییە؟

2022-10-17 13:02:14


بە پێی یاسای پاسپۆرت ژمارە ۲۳ ی ساڵی ٢٠١٥ ی عێراق، ماددەکانی ٩ و ١٠

هەر کەسێک پاسپۆرتەکەی پووچەڵ ببێتەوە یاخود ونی بکات بۆ یەکەم جار سزاکەی ٢٥٠ هەزار دینارە.

 ئەگەر هەر هاوڵاتیەک  بۆ دووەمین جار پاسپۆرتەکەی ون بکات سزاکەی نابێت کەمتر بێت لە ٢٥٠ هەزار و زیاتر لە یەک ملیۆن دینار جا لێرەدا دادوەر لەسەر شێواز و هۆکاری ونبوون یان تەلەفەکە بڕەکەی بە تەواوی دیاری دەکات.

 

ئامادەکردنی: پارێزەر وریا شەھاب



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان