جیاوازی نێوان نقلی داوا و ئیحالەی داوا

2022-10-25 17:17:27


لە نقلی داوا دا دەبێت مەترسییەکی ئەمنی و هۆکاری یاسایی هەبێت ئەوجا داواکە نقل دەکرێت، ئەوانەش حاڵەتی دەگمەنن و جێبەجێکردنیان زۆر کەمە. (ماددەی ٩٧ی دادبینی شارستانی)

 

بەڵام ئیحالەی داوا  لەسەر داواکاری داوا لەسەرکراو دەکرێت پێش ئەوە بچێتە ناو ناوەڕۆکی داواکە دەبێت داوا بکرێت. ئەوەش پێی دەوترێت  تایبەتمەندی شوێنی، ئەصل وایە داوا لە شوێنی داوا لەسەرکراو تۆمار بکرێت. (ماددەی ٧٨ی یاسای دادبینی شارستانی)

 

کاتێک داواکار داواکە لە شوێنی خۆی تۆمار دەکات ئەوا داوا لەسەرکراو دەتوانێت داواکە ئیحالە بکاتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، جگە لە داوای بژێوی و وە ئەو داوایانەی دیکەش کە یاسا دیاری کردوون لە فڵان دادگا داوا تۆمار بکرێت.

 

ئامادەکردنی: پارێزەر گۆران صالح عبدالقادر جاف



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان