ئایا سزایی ڕفاندنی مێینە زیاترە لە نێرینە؟

2022-10-30 16:05:54


بە گوێرەیی ماددەی 422 لە یاسایی سزادانی عێراقی هەر کەسێک خۆی یاخود لە ڕێی کەسێکی ترەوە هەستێت بە ڕفاندنی نەجەوانێک بەبێ زۆرلێکردن یان فێڵکردن ئەو نەوجەوانە تەمەنی هەژدە ساڵی تەواو نەکردبێت جا ئەگەر ڕفێندراوەکە مێینە بێت ئەوا ئەو کەسە سزادەدرێت بەزیندانیکردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە ١٥ ساڵ خۆ ئەگەر ڕفێندراوەکە نێرینە بێت ئەوا ئەو کەسە سزادەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە ١٠ ساڵ.

ئەگەر هاتوو ڕفاندن بەڕێگەی زۆر لێکردن یان فێڵکردن ئەنجام درا یاخود یەکێک لە بارەکانی توندکردنی سزایی تێدابێت لە ماددەی ٤٢١ هاتووە ئەگەر ڕفێندراوەکە مێینە بێت ئەوا ئەو کەسە سزادەدرێت بە زیندانیکردن، بەڵام ئەگەر نێرینە بێت ئەوا سزادەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێت لە ١٥ ساڵ.

 

ئامادەکردنی: مژدە ڕەحیم ئەمین



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان