١- ئهگهر له ڕێگای پهیوهندیكردنهوه (تهلهفۆن كردن) تبلیغیان کردی بۆ ئامادەبوونت لە بنکەی پۆلیس و ناوەڕۆکی تەبلیغەکەیان بۆ باس نەکردی بەدەنگیەوە مەڕۆ و داوا بکە بەشێوەی نوسراو داوات بکەن بۆ بنکە.
٢- پێش ئامادهبوون بۆ لێكۆلینهوه بزانه ئهو كهسه كێیه کە سکاڵای تۆمار کردووە لە دژت و ناوەڕۆکی سکاڵاکە چییە و ڕاوێژ بە پارێزەرت بکە لەبارەیەوە. چونکە پارێزەرەکەت باشتر دەتوانێت پارێزگاری لە مافەکانت بکات لە قۆناغی پێش ئامادەبوونت بۆ لێکۆڵینەوە و ئیفادەدانت.
٣- له كاتی دهستگیر كردنت ههوڵی دهستكردنهوه و خۆپچڕانەوە مەدە لە بەرامبەریان چونکە ئەمە خۆی لە خۆیدا دەبێتە تاوان و سەرپێچی یاسایە و ماف بە پیاوانی پۆلیس دەدات بە بەکارهێنانی هێز دەستگیرت بکەن.
٤- له كاتی دهستگیر كردنت مافت ههیه داوای پارێزەرەکەت بکەیت و لەسەر بنکەیە کەوا ئەم هەلەت بۆ ڕێکبخات. (باشتر وایە ژمارە مۆبایل و ناوی پارێزەرەکەت بزانیت تا ڕاستەوخۆ پێیان بدەیت بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوە بکەن).
٥- لهسهر بنكهیه كهوا دوای دهستگیر كردنت كهسه نزیکەکانت یاخود پارێزەرەکەت ئاگادار بکەنەوە بەوەی لەلای ئەوانەوە دەستگیر کراویت.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر