پارێزەران خانەنشین دەبن بەپێی یاسای دەستەی سندوقی خانەنشینی پارێزەران ژمارە ١٨ی ساڵی ١٩٩٩ی هەموارکراو
* بڕی خانەنشینی ( 1800000) یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار دینارە.
* ماوەی خزمەت “ 25 “ ساڵی کارکردنی پارێزەرایەتی و وەزیفەی قضائی یە بە پچڕ پچڕی یان بەردەوام.
* دەبێت ماوەی “ 12 “ ساڵ خزمەتی هەبێت ئەوجا گەر بەهۆی نەخۆشی یان کەمئەندامی نەیتوانی کاربکات خانەنشین دەکرێت.
* گەر گەیشتە تەمەنی “ 63 “ ساڵی خانەنشین دەکرێت بە مەرجێک ١٥ ساڵ خزمەتی بەردەوام یان پچڕ پچڕی هەبێت.
* لەکاتی مردن دا خانەنشینی لەسەر بنەمای خزمەتی ١٥ ساڵ بۆ خێزانەکەی تەرخان دەکرێت و گەر کەمتر لە ماوەیەش مرد بەرامبەرەکانی ئەو چەند ساڵەی لێوەرناگیرێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر