ھەموو خاوەن پیشەیەک ھەم مافی ھەیە و ھەم ئەرکیشی لەسەر شانە و ئەگەر هەڵنەستێت بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی لەسەر شانیەتی تووشی لێپرسینەوە دەبێت بەپێی یاسا، یەکێک لەو پیشانە پیشەی پزیشکی یان خاوەن پیشەی تەندروستیە وەک( پەرستار یان کارمەندی تەندروستی ...هتد) کە بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە سەرشان و بەپێی یاسا دەبێت جێبەجێ بکات.
🔸زۆرکات پزیشکێک یان کارمەندێکی تەندروستی کەسێکی بریندار یان مردوو دەچێتە بەردەستی و لەکاتی پشکنین بۆی دەردەکەوێت کە چەند نیشانەیەک یاخود پێکانی ئەو کەسە بەهۆی تاوانێکەوە بووە یاخود ئەو نیشانانە جۆرە بەڵگەیەک بن کەوا پێویستبکات گومان لە هۆکاری مردنەکە یان پێکانەکە بکرێت ئەوا پێویستە لەم کاتەدا ئەم خاوەن پیشە پزیشکیە یان تەندروستیە هەستێت بە ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتی تایبەتمەند بەو کارە واتە پۆلیس و لایەنەکانی لێکۆڵینەوە.
ئەگەر ئەو کارە نەکـــات ئەوا بەپێی یاسا کارەکەی تاوانە و تءشی سزا دەبێتەوە کە سزاکەی بەم شێوازەیە (بە بەندکردن لە ٣ مانگ زیاتر نەبێت یان پێبژاردن لە ٤٥٠ هەزار زیاتر نەبێت)
ئامادەکردنی: هاودەنگ شێخ جمال بەرزنجی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر