١. باشترین پارێزەر ئەو کەسەیە کە مافەکانت دەپارێزێت.
٢. بەهەموو توانای فکری خۆیەوە لە ژێر ڕێنمایی یاسا و ڕێسا بەرکارەکانی وڵاتدا کار بۆ مؤکلەکەی دەکات.
٣. بەڵێنی دەرئەنجامی پێشوەختە بەهیچ کەسێک نادات بەر لە یەکلایی بوونەوەی دۆسیەکەی لە دادگا.
٤.ڕاستگۆ و نهێنی پارێز و ئەمانەت پارێزە و ڕێز لە پیشەکەی دەگرێت.
٥. هیچ کارێک ناکات دوور بێ لە ئوسلوب و ئەتەکیەتی پیشەی پیرۆزی پارێزەرایەتی و کەسایەتی خۆیی و پیشەکەی ناشیرین و لەکەداربکات.
٦. ئارام و لەسەرخۆیە لەگەڵ خەڵکدا و گوێگرێکی باش و کارامەیە و هەموو کات لەگەڵ مؤکلەکەی لەسەر خەتە هەتا کۆتای هاتنی دۆسیەکەی و پشتگوێی ناخات و پەیام و پەیوەندییەکانی پشتگوێ ناخات.
٧. لەپێناوی بەرژەوەندی ماددی و مەعنەوی و شەخصی خۆیدا هیچ کارێک ناکات کە کاریگەری سلبی دروست بکات لەسەر هاوڕێ پارێزەرەکانی و سومعەی پیشەکەی بپارێزێت.
٨. بەردەوام زانیاریی و مەعریفەی خۆی ئەبدەیت و تازە بکاتەوە و ئاگاداری دوایین گۆڕانکاری یاسا و ڕێنماییەکان بێت و زانیاری لە بارەیانەوە هەبێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر شهرام محمد
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر