نابێت قەرزار بەند بکرێت لەم حاڵەتانەی لای خوارەوە:
١- ئەگەر ١٨ ساڵی تەواو نەکردبێت یان تەمەنی لە ٦٠ ساڵی تێپەڕیبوو.
٢- ئەگەر هەژار بوو(معسر بوو).
٣- ئەگەر لە اصولی (دایک و باوکی) خاوەن قەرز بوو یان فروعی بوو (کوڕ وکچەکانی خاوەن قەرز)یان خوشکی بوو یان ژنی بە بەڵام جگە لە نەفەقە.
٤- ئەگەر موچە یان کرێیەکی هەبوو کە وەری بگرێت لە دەوڵەت یان لە کەرتی گشتی وەریبگرێت.
٥- ئەگەر قەرزەکە کۆتای پێ هاتبێت یان سقوطی کردبێت بەشێوەیەک لە شێوەکان.
ئامادەکردنی: پارێزەر ئالان عیرفان محمد
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر