مادەکانی ١٥٤ تاکو ١٥٨ قانونی تسجیل عقاری ئاماژەی پێداوە
لەگەڵ یاسای ژمارە ٨٢ ساڵی ١٩٦٢ تملیک اجانب عقارات ئاماژەی پێداوە.
🔸بەڵێ کەسی بیانی دەتوانێت خانوو بکرێت بە ناویەوە، بەو مەرجانە:
-موافقەی وەزیری ناوخۆ
-زەویەکە کشتوکاڵی نەبێت
-مانعی ئیداری و سەربازی نەبێت
-نابێت موڵکەکە ٣٠ كم کەمتر دوور نەبێت لە کوردستان
-دەبێت بنەمای معاملە بلمثل ھەبێت لەنێوان وڵاتی ئەو بێگانەیە و هەرێمی کوردستان.
-تەنھا یەک موڵک دەکرێت بە ناویەوە
🔹پێویستیەکانی
-پاسپۆرتی کڕیار
-کارتی نشینگە (اقامة)ی کڕیار
-ڕەگەزنامەی وڵاتەکەی خۆی
-وێنەی تۆماری موڵک
-وێنەی کەسی (صورة شخصیة) کڕیار
دوای پێشکەش کردنی داواکاری ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی شارەوانی، پەیوەندییەکانی دەرەوە، پارێزگای سنووری موڵکەکە و لایەنی سەربازی پێویستە.
پاشان ئیجرائاتەکانی تر وەکو کەسی عێراقیە.
ئامادەکردنی: پارێزەر احمد علی پالانی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر