بۆئەوەی ئەو داوایەی پێشکەشی دادگا دەکرێ جا هەر دادگایەک بێت بۆ ئەوەی بتوانین داوایەکەمان بسەلمێنین ئەم ڕێگایانەی سەلماندنمان هەیە:
1- سەنەدات: كە دوو جۆر سەنەداتمان هەیە ئەوانیش:-
یەکەم/ سەنەداتی ڕەسمی.
دووەم / سەنەداتی عادی.
*سەنەدی ڕەسمی: ئەو جۆرە سەنەدانە لە كاتب عدل دەکرێت، چونکە دادنووس جهەی ڕەسمیە.
*سەنەداتی عادی: ئەویش ئەو جۆرە سەنەدەیە کە لە نێوان دوو کەس دەکرێت و تصدیق واتە پەسەند نەکراوە لەلایەن جهاتی ڕەسمی.
۲ــ دانپێدانان: "الاقرار" ئەویش ئەوەیە کەسەکە خۆی دان بەوە دابنێت، بۆ نمونە لە بابەتی قەرز خۆی بڵێت من ئەوەندە پارەیە قەرزاری فڵان کەسم ئەوە پێی دەوترێت اقرار بۆ ئەم مەبەستە قاعیدەی قانونیمان هەیە کە دەڵێت اقرار سید الادلة.
3- استجواب: واتە لێپرسینەوە لە كاتی دادبینی لە لایەنی بەرامبەر پرسیار دەکرێت. یان ئەوەتا زۆرجار لەسەر بڕیاری دادوەر کەسی داوالێکراو یان داواکار استجواب دەکرێت بۆ ئەوەی پرسیاری لە بارەی ڕاستی و دروستی بابەتەکە لێبکرێت.
4- شاهید: كەسێکە کە باڵغ و عاقڵ بێت و موسوڵمان بێت هەرچەند بە مەرج نەگیراوە مسوڵمان بێت گریمان داماننا شاهید کەسێکی مەسیحییە سوێند ئەدرێت بە کتابەکەی کە خۆی باوەڕی پێیەتی لەبەر ئەوە وتمان شاهید باڵغ و عاقڵ بێت واتە ١٨ ساڵی تەواوکردبێت چونکە شاهید سوێند دەدرێت.
5- قەرينە: كە پشتڕاستیەک هەبێ بۆ دەستپێک وەک دانی پارەی پێشەکی کە قەرینەیە لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستی کڕین
6- سوێند خواردن
7- معایەنە: کەشفێکە دادگا دەیکات.
٨ ــ خبیر "شارەزا": لێزان دادگا دایدەنێت بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەیەک کە لایەنەکانی داوا لەسەری ناکۆکن، بۆ نموونە لە بابەتی قەرەبووکردنەوەی کەسی زەرەرمەند ئەگەر هاتوو بەهۆی فعلی کەسێکی تر زیانی بەرکەوتبوو، خەبیر دادەنرێت بۆ ئەوەی بڕێک پارە وەکو قەرەبووکردنەوەی کەسی زەرەرمەند دیاری بکات و پاشان خەبیر ڕاپۆرتی خۆی لەو بارەیەوە پێشکەشی دادگا دەکات.
ئامادەکردنی: پارێزەر شیلان صدیق
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر