یاسایی کوشتنی بە بەزەیی

2022-12-08 23:44:30


کوشتنی بە بەزەیی واتا کەسێک کەسێکی نەخۆش بکوژێت لەسەر داوای نەخۆشەکە، کە ئومێدی چاکبوونی لە نەخۆشیەکە نەماوە وەک (شێرپەنجە).

 

بە دوو ڕێگا دەکرێت: یان بەشێوەیەکی سلبییە، وەک ئەوەی ئەو ئامێرە پزیشکیەی کە پێی دەژی ڕابوەستێنرێت، یان بەشێوەیەکی ئیجابییە وەک ئەوەی پزیشک هەڵدەستێت ئازار شکێنی زۆر بەهێز دەدات بە نەخۆشەکە تا لە ئەنجامدا هەناسەدانی هێواش دەبێتەوە و دەبێتە هۆی تێککشکاندنی ماسولکەکانی دڵی و لەدواجار دڵی دەوەستێت.

 

لە جیهاندا ١٤ دەوڵەت هەن کە یاسایی کوشتنی بەبەزەیی جێبەجێ دەکەن وەک ( بەلجیکا و هۆڵەندا و دانیمارک و هیند و شەش ویلایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) ڕێگەیان بەم جۆرە کوشتنە داوە.

بەڵام وڵاتانی عەرەبی بەشێوەیەکی گشتی ڕەتیدەکەنەوە کە مۆڵەت بەم جۆرە کوشتنە بدرێت، و هەندێک لە یاساکانی وڵاتانی عەرەب بەڕوونی دەقیان لەسەر ڕێگریکردن لەم کوشتنە داوە و دەڵێن: قتل رحیم جریمەیە، بە نمونە یاسای سزادانی لوبنانی.

 

وە بەنسبەت یاسادانەری عێڕاقی بێدەنگی لەو بابەتە هەڵبژاردووە، بەڵام بەپێی ماددەی ٤٠٥ (ئەگەر هاتوو کەسێک کەسێکی دیکەی بە ئەنقەست کوشت سزادەدرێت بە بەندی هەتاهەتایی یاخود بەندکردنی کاتی) لێرەدا سەرەڕای ئەوەی باسی ئەو حاڵەتەی نەکردووە، بەڵام بە تێگەیشتن لەم ماددەیە دەردەکەوێت کوشتنی بەبەزەییانە بە تاوانی کوشتن دادەنرێت.

 

ئامادەکردنی: پارێزەر نیاز مجید



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان