🔷ھەندێ حاڵەت ھەیە کە پێویستە دادوەر(حاکم) واز لە بینینی داواکە بهێنێت دادوەرێکی تر ببینێت، وەک لە ماددە ٩١ ی یاسایی دادبینی شارستانی ژمارە ٨٣ ی ساڵی ١٩٦٩ باسی کردووە ئەوەش بۆ بەدیهێنانی دادپەروەرییە، چونکە دادوەریش ئینسانە لەوانەیە نەتوانێت دادپەروەر بێت لەم حاڵەتانەدا:
_ ئەگەر دادوەر لەگەڵ یەکێک لەلایەنەکانی داوا پلەی خزمایەتیان هەبێت تا پلە چوار.
_ ئەگەر کێشەیەکی کۆن ھەبێت لە نێوان دادوەر و یەکێک لە لایەنەکانی داوا یان کەس و کاری دادوەر و یەکێک لە لایەنەکانی داوا.
_ئەگەر دادوەر پێشتر وەکیل یان وصی یان قیمی یەکێک لە لایەنەکان بووبێت.
_ئەگەر ئەو داوایە بەرژەوەندی یەکێک لە کەسوکاری دادوەری تیابێت وەک دایک باوک و خێزان و مناڵ.
ئەمەش بۆ ئەوەیە کـە لایەنی سۆزداری زاڵ نەبێت بەسەر ئەو بڕیارەی ئەیات.
_ئەگەر پێشتر ڕای خۆی یابێت لەسەر ئەو کێشەیە، وەک پرسیان پێکردبێت، شارەزایی هەبووبێت وەک شارەزا قسەی تیاکردبێت.
🔴 ھەندێ حاڵەتی تریش ھەیە وەک ئەوەی لایەنەکانی داوا دراوسێ یان هاوڕێی نزیک دادوەر بێت خۆی سەرپشکە لەوەی ئەیبینێت یان نا، بەڵام ئەو ٥ حاڵەتەی سەرەوە ئیجبارییە کە نەیبینێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر احمد علی پالانی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر