ھەر کەسێک ھەڵسێت بچێت موڵکی کەسێکی تر تێکبدات یان بیڕوخێنێت یان وا لە موڵکەکە بکات کە بەکەڵکی بەکارهێنان و سوود نەمێنێت و زیانی پێ بگەیەنێت ئینجا موڵکەکە تاپۆ بێت یاخود نا گرینگ نیە.
ئەوا تۆمەتبار سزا ئەدرێت بە حەپس کردن بۆ ماوەیەک کە لە ٢ ساڵ زیاتر نەبێت بەپێی ماددە ٤٧٧ لە یاسای سزادان
بێ گومان جگە لەوەی خاوەن موڵک ئەتوانێت داوای قەرەبوو بکاتەوە لە دادگای بەرایی لەو کەسەی کە موڵکەکەی تێکداوە.
ئامادەکردنی: پارێزەر ھەوراز فارس باویانی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر