◽️ بەڵێ بەپێی ماددە 20/ بڕگەی / 2 لە قانون مرافعات مدنی لە کاتی چوونی پێڕاگەیەنەری دادوەری (مبلغ) بۆ ماڵی داوالێکراو یان شوێنی کارکردنی بەڵام تبلیغەکەی وەرنەگرت و امتناعی کرد لە وەرگرتنی، ئەوە مبلیغەکە وەرەقەکە هەڵدەواسێت بە دەرگای ماڵ یان دەکانەکەیدا ئەوەش لەسەر نوسخەکەی لای خۆی بە شرحێک دەنووسێت بۆ دادگا و بەمەش داوالێکراو بەپێی یاسا بە ئاگادارکراو دادەنرێت و ڕۆژی دادبینی داوالێکراو ئامادەنەبێت ئەوا دادبینییەکە بەشێوەی غیابی دەڕوات بە حەقی داوالێکراو.
* بۆیە لەکاتی هاتنی هەر تبلیغێک بۆت وەریبگرە و ئامادەی دادبینی ببە و بەو جۆرە مافی خۆت دەپارێزیت نەک بە نەچوونت.
ئامادەکردنی: پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر