ەو جۆرە تەڵاقەیە پیاوەکە لەسەرەمەرگە و نەخۆشە و گومان پەبرێت بمرێت بەمەبەستی بێبەری کردن لەپێدانی میرات بەژنەکەی.
ئەم جۆرە کەسانە تەڵاقیان ناکەوێت:
_ سەرخۆش و گێل و شێت و زۆرلێکراو یان ئەو کەسەی هۆشی لەدەست دەدات بەهۆی توڕەیی یان بەڵایەکی ناکاو یان تەمەن یا نەخوشی
_ نەخۆشێک لەکاتی مردن ئەگەر نەمرد ژنەکەی دەمێنێتەوە لەلای ئەگەر مردیش ئەوا ژنەکە میراتی دەکەوێت.
لەبڕیاری دادگا هاتووە ئەڵێت:
(ئەگەر پیاوێک لەکاتی مردن ژنەکەی تەڵاق دا و دواتر مرد ئەوا تەڵاقی ئەکەوێت بەپێی شەرع بەڵام میراتی ئەدرێتە ژنەکەی ئەگەر نیەتی پیاوەکە هەڵاتن بێت و نیەتی خراپ بێت بۆ ئەوەبێت لەمیرات بێ بەشی بکات۰
میرات وەرگرتنی ئافرەتی تەڵاقدراو لەسەرەمەرگ لەسەر بنەمای (نیەتی خراپ بۆ خاوەنی ئەگەڕێتەوە) وەرئەگرێت۰
ئامادەکردنی: پارێزەر / پەرژین صباح رشید
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر