ماددەی 13 لە یاسای گواستنەوەی ژمارە 80ی ساڵی 1983 دەڵێت:
ئەگەر سەرنشین مرد یاخود تووشی نەخۆشیەک بوو لەکاتی گواستنەوەدا شۆفێرەکە پابەندە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی سەلامەت بەرامبەری وەک بردنی بۆ نەخۆشخانە و هاوکاریکردنی ئەوەی پێی بکرێت.
ئەگەر هاتوو شۆفێری بەڕێز پابەند بێت بەسەرجەم ڕێنماییەکانی هاتوچۆو هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ و هیچ مەبەستێکی تاوانکاری و جورمی نەبێت بەرپرسیار نابێت لەوەی ڕوبدات ئەمەش سەبارەت بەسەرنشینەکە ڕاستە، بەڵام ئەگەر شۆفیر پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ نەبوو تیژڕەوی کرد یان کەمتەرخەمیەکی کرد ئەو کاتە تووشی بەرپرسیارێتی یاسایی دەبێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر/ خەنسا محمد هەڵەبجەیی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر