ماددەی ٤٣٣ ی یاسای سزادانی عێراقی
قسە و باسی ناو خەڵک زۆر جار وا ئەکا ببێتە ھۆی ناوزڕاندنی کەسێک، کـە ئەمەش نـە لە شەرع نە لە یاسا ڕێگەپێنەدراوە کـە باسی کەسێک بکرێ و ڕووداوێکی یان حاڵەتێکی بخەنـە پاڵ بە ئاشکرایی.
مەرج نییە ئەو ڕووداوەی باس ئەکرێ ڕاستی بێ، بەڵکو ئەکرێ دروست کراویش بێ بەڵام ھەر ئەبێتە ھۆی ناوزڕاندنی کەسێک.
ھەر کەسێک ببێتە ھۆی ناوزڕاندنی کەسێک سزائەدرێ بە حپس کردن یان غەرامە کردن بە پێی مادە (٤٣٣) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩، سزاکـە بە پێی حاڵەتی تاوانەکـە ئەگۆڕێ..
ئامادەکردنی: پارێزەر/ ڤێنـا بکـر
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر