ئەگەر ڕۆژی دادبینی بکەوێتە پشووی فەرمییەوە کە دەوام کرایەوە داواکان دەبینرێن یان دوادەخرێن؟

2023-02-27 12:28:03



بەپێی ماددەی “ 24 “ لە قانون مرافعات مدنی گەر هاتوو ڕۆژی دادبینی کەوتە پشووی فەرمییەوە، ڕاستەوخۆ لە ڕۆژی دوای تەواوبوونی پشووەکە دادگا داواکە دەبێت ببینێت جا پشووەکە چەند ڕۆژ بێت جیاوازی نەکردووە.

بەڵام لە واقعدا بەتایبەت ئەگەر پشووەکە لە ڕۆژێک زیاتر بێت لەو ڕۆژی دوای پشووەکەدا داواکە نابیندرێت بەهۆی زۆری داواکانەوە و بۆیە دادگا بەپێی ماددە “ 62 / 2 “ لە هەمان یاسا بۆی هەیە دادبینی دوابخات بۆ بەروارێکی دیکە چونکە عذرێکی مشروع هەیە ئەویش زۆری داواکانە کە ناتوانرێت هی چەند ڕۆژێک لە ڕۆژی یەکەمی دوای پشووەکەدا ببیندرێت.

ئامادەکردنی: پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان