یاسا مافی داوە بەو ئافرەتەی کە نەگواستراوەتەوە داوای جیابوونەوە بکات بە ویستی خۆی ، دادگاش دەبێت دەستبەجێ وەڵامی داواکەی بداتەوە بەبێ ئەوەی داوای هـۆکاری جیابوونەوە بکات لە ئافرەت ، چونکە داواكردنی جیابوونەوە لەسەرەتاوە بە مانای نەگونجان یان جیابوونەوەی دڵنیایی دێت لە داهاتوودا.
🔻ئایا ئافرەتەکە هیچ لەو مافانەی دەکەوێت کە لە ئەنجامی گرێبەستی هاوسەرگیرییەوە دروستدەبن؟
دوای پێشکەشکردنی داواکاری لەلایەن ئافرەتەکەوە بۆ جیابوونەوە ، ئافرەتەکە پابەنددەبێت بە گێڕانەوەی هەمـوو ئەو مافانەی لە گرێبەستی هاوسەرگیرییەوە سەرچاوە دەگرن وە هەروەها هەموو ئەو خەرجییانەی بۆ بەمەبەستی هاوسەرگیریکردن خەرج کراون.
بـڕیاری جیابوونەوە بە طەڵاقی بائنی بچووك دادەنرێت، بەو واتایەی بە عقـد و مارەیی نوێ دەتوانن دووبارە هاوسەرگیری بکەنەوە.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر