ئایا پارێزەری خانەنشین بۆی هەیە لەبەردەم دادگا مورافەعە بکات؟

2023-03-04 09:13:39


به گوێرەی ماددەی 24 ی یاسای ژمارە 17 ی پارێزەران لەهەرێمی کوردستان-عێراق
ساڵی 1999 هەموارکراو

پارێزەری خانەنشین بۆی هەیە  بەم وەکالەتانەی خوارەوە لەبەردەم دادگا مورافەعە بکات:

1) وەکالەت لەژنی خۆیەوە یان لەیەکێک لە نەوە و وەچەی خۆیەوە.

2) بەپێی (وەصایه یان قەیمومە) لەبری خزمەکانی تا پلەی چواری خزمایەتی.

3) بەپێی (وصایە یان تەولییە) ی کارپێکراو .


ئامادەکردنی: پارێزەر مژدە ڕەحیم



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان