🔸کاتێک بریکارنامەیەکی ساختە کراو لە کڕینی مڵکێک بەکاردەهێنرێت ئەوا ئەو مامەڵەیە بە پوچەڵ دادەنرێت بە هۆکاری پوچەڵبونی بریکارنامەکە و لایەنی زەرەرمەند بۆی هەیە داوای تعویض بکات.
🔸دادوەری دادگای بەرای پێویستە پابەندبێت بەو بڕیارە سزاییەی کە پێش داوا مەدەنیەکە دراوە لە واقعەیەکدا کە ڕووی داوە.
🔸هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست وەک سزایەک دادەنرێت لە بەرامبەر کەسێک کە ئەرکەکانی سەرشانی تایبەت بە گرێبەست جێبەجێ نەکردووە بەڵام ئەگەر پابەندبوو بە بەشێک لە زیاتر لە نیوەی ئەو ئەرکانە و جێبەجێی کردبوو ئەوا داواکاری (دعوی) هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەست ڕەتدەکرێتەوە بە حکمی قانون.
🔸هەر بڕیارێکی بەرای کە دەردەچێت لەو دعوایانەی بەهاکەی زیاترە لە (١٥٠٠٠٠)شایەنی تانە لێدانە لە دادگای تێهەڵچونەوە مادەی ١٨٥ی قانون المرافعات.
ئامادەکردنی: پارێزەر ساکار عطا محمد
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر