ئایا پیاوێک ژنەکەی بەو جۆرە تەڵاق بدات تەڵاقی دەکەوێت ؟
دوای ئەو تەڵاقە ژن میراتی دەکەوێت ؟
تەڵاقی فار ئەو تەڵاقەیە کە پیاو لەسەرەمەرگ دا دەیخات و ژنەکەی لەو کاتەدا تەڵاق دەدات .
بەپێی احکامی ماددە “ 35 / بڕگەی / 2 “ لە یاسای باری کەسێتی تەڵاقی “ فار “ واتە تەڵاقی پیاوێک کەلەسەرەمەرگدا یان لە حاڵەتێکی هاوشێوەی کە نەمانی زیاتر تێدا زاڵە مرد ژنەکەی تەڵاق دا ئەوا ئەو تەڵاقە دەکەوێت .
وە بەپێی هەمان ماددە ژنەکەشی دوای ئەو تەڵاقە میراتی مێردەکەی دەبات چونکە تەڵاقەکە لەسەرەمەرگ دا بووە و مەبەستی لێی بێبەشکردنی ژنەکەی بووە لە میرات بردن دوای مردنی .
▫️ بەڵام لەڕووی شەرعی یەوە زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی تەڵاقەکە کەوتووە وەک تەڵاقێکی کاتی ئاسایی چونکە پیاوەکە اهلیەی تەوای هەیە ، بەڵام سەبارەت بەکەوتنی میراتی ڕاجیایی هەیە لەنێوان مەزهەبەکان دا کە ڕای راجح ئەوەیە ژنەکە میراتی دەکەوێت هاوشێوەی کەلەیاسا دا هەتووە چونکە نیەتی بێبەشکردنی ژنەکەی ئەو تەڵاقە دەدات .
ئامادەکردنی: پارێزەر شاڵاو ابوبکر علی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر