ئەگەر ببیت بە کەفیلی تۆمەتبارێک دواتر ڕابکات و ئامادە نەبێت لە بەردەم دادگا ئەوا دادگا دۆسیەکی سزای لە دژت ئەکاتەوە ئەبێت بڕی ئەو پارەیە بدەیت کە بوویتە دەستەبەری.
بۆیە بەر لەوەی ببیت بە کەفیلی هەر کەسێک یان هەر تۆمەتبارێک دڵنیا بەرەوە لە ڕەوشت بەرزی و کەسایەتی و سومعەی کەسەکە کە ڕاناکات و هەر کاتێک دادگا داوای کرد ئامادە ئەبێت، ئەگینا پەشیمان ئەبیتەوە وەک عەرەب ئەڵێت: "الكفالة اولها شهامة واخرها ندامة "
ئامادەکردنی: پارێزەر هەوراز باویانی
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر