لاساری لە هاوسەرگیریدا (النشوز فی زواج )

2023-04-24 13:52:26



نشوز :دەتوانین بەوە دیاری بکەین کە خۆ بە گەورە زانینی یەکێک لە هاوسەرەکانە بەسەر ئەوی تردا وە هەڵنەسان بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی

وە ئێمە چوار حاڵەتمان هەیە کە تیایدا دەتوانین دیاری بکەین ئایا نشوز ڕوویداوە یان نا :
١-مێرد ژنەکەی بەجێبهێڵێت یان ژنەکە ماڵی مێردی بەجێبهێڵێت بە بێ مۆڵەت یان هۆکارێکی شەرعی
٢-بە خراپ جێبەجێ کردنی ئەرکی هاوسەرگیری هەریەک لە دوو هاوسەرەکە یان کەموکوڕی نواندن بە مەبەستی زیانگەیاندن بە هاوسەرەکەی تر
٣-ئامادەنەکردنی ماڵی شەرعی لە لایەن مێردەوە بۆ ژنەکەی بە جۆرێک لەگەڵ باری کۆمەڵایەتی و ئابوریدا بگونجێت
٤-قەدەغەکردنی یەکێک لە دوو هاوسەرەکە بۆ هاتنە ناو ماڵ بە بێ پاساوێکی شەرعی

وە بە پێی یاسا نشوز بە یەکێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوە دادەنرێت ئەگەر پیاوەکە خۆی لاسار بوو ئەوە پێویستە بژێوی ژنەکەی بە درێژایی ماوەی لاساری بدات و لە باری جیابوونەوەدا پێویستە مارەیی پاشەکی و بژێوی عیددە بدات و قەرەبووی ئەوەی کە کەوتۆتە سەری بکاتەوە ئەگەر هاتبێتە سەری
وە ئەگەر ژنەکە نشوز بوو ئەوە لە بژێوی بێبەش دەکرێت و مارەیی پاشەکی ناکەوێ وە لە حاڵەتی جیابوونەوە لە دوای گواستنەوە ڕوویدا و هەموو مارەییەکەی وەرگرتبوو دەبێت نیوەی ئەوەی وەریگرتوە بیگەڕێنێتەوە بەڵام ئەگەر پێش گواستنەوە بێت ئەوە مارەیی پاشەکی ناکەوێت و ناچار دەکرێت ئەوەی وەریگرتوە لە مارەیی پێشەکی بیگەڕێنێتەوە
ئەم جیابوونەوەیە بە تەڵاقی بائن لە جۆری بینونە صغری دادەنرێت



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان