تاوانی بوختان یەکێکە لەو تاوانە قێزەونانەی کە بەهۆی هەڵبەستنی شتی ناڕەوا و نادروست لە دژی کەسێک دەبێتە هۆی لە کەدارکردنی کە زۆربەی کات لە ئەنجامی ئەم تاوانە تاوانی گەورەتری بەدوای خۆیدا هێناوە ,وە له یاسای سزادانی عێراق باسی لێوە کراوە.
سزای تاوانی بوختان👇🏻
(سزای حبس و پێبژاردن دانراوە) یان یەکێك لەم دوو سزایە واتە دەسەڵاتی داوەتە دادگا بۆ خەمڵاندنی ئاستی مەترسی تاوانەکە بەگوێرەی چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە.
واتە بۆ نموونە ئەگەر تاوانی بوختانکردن لە ڕێگەی بڵاوکراوەیەك بێت وەک ڕۆژنامە یان تەلەفزیۆن یان سۆشیال میدیا لەم حاڵەتانە بە بارودۆخێکی توندکەر (ظرف مشدد) دائەنرێت.
بەڵام ئەگەر هاتوو بە ڕێگای ڕاستەوخۆ تاوانەکە ئەنجامدرا بۆ نموونە بە پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان تاوانبار و تاوانلێکراو یان بە نامە تەنها بۆ تاوانلێکراوی ناردبێت لەم حاڵەتانە بە پێی مادە (435) تاوانبار بە حبسکردن سزائەدرێت کە نابێت لە شەش مانگ زیاتر بێت و بە غرامە کردن کە لە ٢٢٥٠٠٠ دینار زیاتر نەبێت یان بە یەکێک لەم دوو سزایە.
**وە ئەم تاوانە یەکێکە لەو تاوانانەی کە دەبێت کەسی سکاڵاکار لە ماوەی( 3) مانگ سکاڵا تۆمار بکات ئەگەر لەو ماوەیە سکاڵا تۆمارنەکات مافی سکاڵا کردنی نامێنێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر شەمام عباس محمد
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر