- نەبوونی توانای بەخێوكردن و پەروەردە و چاودێری مناڵ لە لایەن دایكەوە لە كاتێکدا دایكەكە عەقڵی تەواو نەبێت و تەمەنی گونجاوی نەبێت.
- تووشبوونی دایك بە نەخۆشی دەروونی یان گوازراوە كە مەترسییە بۆ سەر منداڵ.
ـ بڕیاردان لەسەر دایكەكە بە ئەنجامدانی تاوانێك كە شەرەف بگرێتەوە و ببێتە مایەی زەرەر بۆ مناڵەكە.
- هاوسەرگیری كردنەوەی دایك لەگەڵ كەسێكی بێگانە كەسەكە ڕەتی بكاتەوە كە مناڵەكە بەخێو بكات و بەڵێن نەدات.
- كاتێك دایكەكە سەفەر بە مناڵەكە بكات بۆ دەرەوەی عێراق بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی.
🔸 ئایا ئەگەر دایکێک بە نوسراو تەنەزولی لە مافی دایەنی کرد بوو دواتر ئەتوانی داوای دایەنی بکات؟
ـ بەڵێ بەڵگەش بۆ ئەمە قرارێکی تمیزیە دەڵێت: " چونکە نەسەلمێنراوە کە دایکەکە مەرجێ لە مەرجەکانی دایەنی لەدەستداوە، بۆیە مافی دایەنی دەمێنێت هەرچەندە بە نوسراویش تەنازولی لە مافەکەی خۆی کردبێت پێشتر ، چونکە بابەتی دایەنی پەیوەندی بە بەرژەوندی مندالەوە هەیە.
ئامادەکردنی: پارێزەر چانێ جبار محمود
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر