قازی بڕیار دەدات لەبری ئەوەی تاوانبار حپس بكرێت لە زیندان سزاكەی بۆ ڕادەگرێت واتە (ايقاف تنفيذ) بە پێی مادە ۱٤٤ لە یاسایی سزادانی عێراقی بەم مەرجانەی خوارەوە:
١-ئەبێت سزادراوەكە پێشتر سزا نەدرابێت بە تاوانێكی بە ئەنقەست.
2- ڕەچاوكردنی تەمەن و ڕابردووی سزادراوەكە و جۆری تاوانەكە.
3-ئەبێت سزاكە بۆ ماوەی یەك ساڵ بێت.
4-دادگا بگاتە ئەو باوەڕەی كە سزادراوەكە جارێكی تر تاوانێكی بە ئەنقەست ئەنجام ناداتەوە.
5- ئەبێت سزادراوەکە بەڵێننامەیەک بدات تا ماوەی سێ ساڵ ڕەوشت بەرزبێت وە دانانی برێک پارە کە دادگا دیاری دەکات.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر