بەشە میراتی (دایـک) سێ حاڵەتی ھەیە:
١- (شەش یەک) ئەگەر یەک لەم دوو مەرجە ھاتە جێگا:
أ- مردووەکە فەرعی وارسی ھەبوو واتە (کوڕ - کچ - کچی کوڕ - کوڕی کوڕ) دایک شەش یەک دەبات.
ب– یاخود مردوووەکە چەند برا و خوشکێکی ھەبێت واتە لە یەک زیاتر (دوو برا یان دوو خوشک یان برا و خوشکێک) لەو کاتە دایکەکە (شەش یەک)دەبات.
٢- (سێ یەک) بەشی دایکە ئەگەر یەک لەم دوو مەرجەی سەرەوە نەھاتە جێ.
٣- (سێ یەکی ماوە) لە دوو حاڵەتدا:
أ- ئەگەر مردووەکە ژنەکە بوو (مێرد - دایک – باوک)ی لە پاش بە جێ بمێنێ ئەوە دایکەکە (سێ یەکی ماوە) دەبات.
ب –ئەگەر مردووەکە پیاوەکە بوو (ژن – دایک – باوک) ی لە پاش بە جێ بمێنێ ئەوە دایکەکە (سێ یەکی ماوە) دەبات.
دایک ھەردوو داپیری بێبەش دەکات, دایکی دایک و دایکی باوک (دایک )کەس ناتوانێت بێبەشی بکات لە میـــــرات.
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر