بەپێی ماددەی /٣/۳۹ یاسای باری کەسێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959 هەموارکراو
مەرجەکانی :
١- بەکارهێنانی دەستەواژەی طلاق لەلایەن پیاوەکە.
۲- بوونی ستەم و نادادپەروەری لە بەکارهێنانی مافی طڵاقدان لەلایەن پیاوەکەوە واتە پیاوەکە هیچ بەرژەوەندیەکی ڕاستەقینەی نەبێت لەو طلاقە و ستەم بکات.
۳- ئافرەتەکە نەبووبێتە هۆکاری ئەم طلاقە بەهۆی خراپی ڕەفتار و مامەڵەی یان لەسەر ویست یان ڕەزامەندی
ژنەکە نەبوبێت ئەم طەلاقە.
٤- ژنەکە تووشی زەرەر بووبێت لە ئەنجامی ئەم طلاقە و داوای قەرەبوو بکات.
تێبینی/ لە حاڵەتی بوونی طلاقی تعسفی پێویستە ئافرەت چاوەڕێی تەواوبوونی فترەی عدەی بکات پاشان داوای قەرەبوو تۆماربکات وە ئەگەر فترەی عدەی تەواو نەببوو داواکەی تۆمار کردبوو لە دادگا پێویستە دادگا بڕیاری استخارەی داواکە بدات تا کاتی تەواوبوونی ماوەی عدەی ئافرەتەکە.
سەرەڕای ئەوەی قانون ئاماژەی نەداوە بەوەی کە ئافرەت بۆی هەیە چەند جار ئەم مافە بەکاربێنێت لە دژی پیاوەکەی ئەگەر زیاتر لە جارێک پیاوەکە طلاقی زۆردارانەی دا بەڵام بۆچوونی دادگای پێداچونەوە ئەوەیە کە هەمو طلاقێکی بائن ماف دەداتە ئافرەتەکە بۆ داواکردنی قەرەبوو ئەگەر ئەو طلاقە زۆردارانە بێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر سامان أشرف أحمد
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر