ماددەی 458 لە یاسای سزادانی عێراقی
1- سزا دەدرێت بە بەندکردن هەر کەسێک پێویستی منداڵێکی قۆستەوە کە هێشتا 18 ساڵی تەواو نەکردووە یان ئیسغلالی حەزەکانی کرد یان کەم ئەزموونی وە زیانی گەیاند بە مەصلەحەتەکانی یان بە مەصلەحەتی کەسێکی تر لە ماڵ یان سەنەدێک کە تایبەتە بە قەرز یان بە تەواوکردنی یان ڕێککردنەوە یان ڕەتکردنەوەی ئەو سەنەدە مالییە. شێت و بێ ئاگا و ئەو کەسانەی کە دادگا چاودێری بۆ داناون ئەوە لە ڕووی یاساوە هەمان حوکمەکانی ئەم ماددەیە دەیانگرێتەوە.
2- وە سزاکە دەبێتە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە زیاتر نەبێت لە 7 ساڵ یان بەندکردن ئەگەر هاتوو ئەنجامدەری تاوانەکە چاودێر یان سەرپەرشتیکار ی تاوانلێکراو بوو کە ڕاسپێردراوە بۆ ئاگادار بوون لە تاوانلێکراو جا دادگا ڕایسپاردبێت یان بە ڕێکەوتنێکی تایبەت ڕاسپێردرابێت.
ئامادەکردنی: پارێزەر سـروشت شیروان ئاغا
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر