ئەو تاوانانە چین کە بە کەفالەت ئازاد ناکرێن؟

2023-07-02 12:32:44



‏‎کەفالە (ئازاد کردن بە دەستەبەرى): بریتییە لە ئازاد کردنى تۆمەتبار بە بڕیارى دادوەرى لێکۆلینەوە بەرامبەر بە بەڵێنامەیەک یاخود کەفیلێک کە هەرکات پیویست بوو تۆمەتبار بۆ لێکۆلینەوە لە هەر قۆناغێکدا ئامادەبێت.

‏‎ئەو تاوانانەى بە کەفالەت ئازاد ناکرێن:

‏‎١- تاوانى دزیکارى (الاختلاس) ماددە (٣١٥) لە یاسای سزادانى عێراقى کە تایبەتە بەو فەرمانبەرانەى سامانى گشتى دەدزن.

‏‎٢- کوشتنى بە مەبەست (قتل عمدى) ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادانى عێراقى بە هەموو بڕگەکانییەوە شموولى کەفالە ناکات.

‏‎٣- سەرجەم ئەو تاوانانەى پەیوەستن بە یاسای تیرۆرەوە، (هەرچەندە یاسای تیرۆر ماوەى جێبەجێکردنى تەواو بووە).

‏‎٤- سەرجەم ئەو تاوانانەى پەیوەستن بە مادە هۆشبەرەکانەوە (المخدرات) جگە لە مادەی ۱٤ و ۳۲.

‏‎٥- ماددە (٤٠٥) لە یاسای سزادانى عێراقى لە بنەڕەتدا بە پێی یاسا کەفالە دەیگرێتەوە بەڵام وەک ڕێکاڕێکى دادوەرى دادوەرى لیکۆلینەوە تۆمەتبار بە کەفالە بەرنادات بۆ سەڵامەتى لێکۆلینەوە , چونکە زۆرجار لە قۆناغى لیکۆلینەوە ماددە ٤٠٥ دەکگۆرێت بۆ ٤٠٦ یاخود بە پێچەوانەوە.

‏‎٦- ماددە ٣٩٣ یاسای سزادان کە تایبەتە بە جووت بوونى بەزۆرى لە بنەڕەتدا کەفالە دەیگرێتەوە بەڵام دادوەرى لێکۆلینەوە بۆ سەڵامەتى گیانى تۆمەتبار و پەراوى لێکۆلینەوە کەفالە قبووڵ ناکات.

٧- یاسای بەرەنگاربونەوەی بەقاچاخ بردنی نەوت و پێکهاتەکانی ژمارە (٤١) تێیدا کە قەدەغەیە تۆمەتبار بەربدرێت لەقۆناغی لێکۆڵینەوە بەبارمتە.

٨- مادەکانی ( ١٩٤ -١٩٧-١٥٦-٢٢٦) ئەو تاوانانەی پەیوەندی بە ئاسایشی ناوخۆو دەرەوەی وڵات ھەیە.

٩- مادەکانی ( ٣٩٦ ـ ٣٩٧ ) تاوانی ئابڕووبەرانە.

‏١٠-‎ مادەکانی (٤٢١ ـ ٤٢٣ ) فڕاندن

١١- بغاء لەشفرۆشی ئەوتاوانانەی تایبەتن بەشەرەف ڕەشوەو بەرتیل.

‏‎١٢- چەند حالەتێکى تایبەتى تریش هەیە لە هەرێمى کوردستان کە بە یاسایەکى تایبەت بەدەر کراوە لە کەفالە و تۆمەتبار بە کەفالە ئازاد ناکرێت.


🔴 لەسەرووی هەموو ئەمانەوە سەڵاحەتی حاکمە دەتوانێت بەری بدات.

ئامادەکردنی: پارێزەر احمد علی پاڵانی
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان