کۆمەڵە کەسێک هەن کە ناتوانن شایەتی دژ بەیەک بدەن تەنها بۆ بەرگری لە یەک دەتوانن شایەتی بدەن

2023-07-04 15:22:59


کۆمەڵە کەسێک هەن کە ڕێگەیان پێ نادرێت شایەتی لە دژی یەکتری بدەن، بە پێچەوانەوە تەنھا دەتوانن شایەتی بدەن بۆ بەرگری کردن لە یەکتر. ئەوانیش بریتین لە :

ژن و مێرد : ھاوسەرەکان بۆیان نییە شایەتی بدەن لە دژی یەکتر تەنھا لە کاتێکدا نەبێت کە یەکێکیان تۆمەتبار بێت بە تاوانی زینا، یان تاوانێکی ئەنجامدابێت لە دژی هاوسەرەکەی یاخوود موڵک و ماڵی هاوسەرەکەی، یان لە دژی منداڵەکانیان.

اصول و الفروع : دایک و باوك و نەنک و باپیر ناتوانن ببنە شایەت لە دژی منداڵ و نەوەکانیان، منداڵ و نەوەکانیش ناتوانن ببنە شایەت لە دژی دایک و باوک و نەنک و باپیریان، تەنھا لە کاتێکدا نەبێت کە تۆمەتبار بن بە ئەنجامدانی تاوانێک لە دژی یەکتر یان دژی موڵک و ماڵی یەکتر.

ئەو کەسانەی کە بەهۆی پیشەکەیانەوە درک بە نهێنیەکی سەردانیکەرانیان دەکەن: بۆ نموونە دکتۆر و پارێزەر ناتوانن ببنە شایەت لە دژی نەخۆش و بریگرتەکانیان و ئەو نهێنیانەی بەهۆی پیشەکەیانەوە درکیان پێ کردووە ئاشکرای بکەن و لە دژیان بەکاری بهێنن.

وە بێگومان ئەو کەسانەی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا دەتوانن شایەتی بدەن بۆ بەرگریکردن لە یەکتر و ئەگەر لەکاتی شایەتیداندا بەشێک لە وتەکانیان بەرگری بوو لە تۆمەتبار وە بەشێکی تری لە دژی تۆمەتبار بوو. ئەوا ئەو بەشەی دژی تۆمەتبارە بە هەند وەرناگیرێت و تەنیا کار بەو بەشەی وتەکانی دەکرێت کە بەرگری کردووە لە تۆمەتبار.
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان