بریتییە لە لێک جیاکردنەوەی پارچە زەوییەکی دیارکراو بۆ چەند پارچەیەک.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە:
١- دەبێت پارچە زەوییەکە لە (٤٠٠)م٢ کەمتر نەبێت لەبەر ئەوەی ئەو پارچانەی کە جیادەکرێنەوە نابێت ڕووبەرەکەی لەو ڕووبەرە کەمتر بێت کە بە پێی یاسا دیارکراوە.
٢- دەبێت داواکار وێنەی تۆمارەکەی بە ناوی خۆی بێت.
٣- پێویستە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی لە بارەوە دەربچێت، بە مەبەستی لێک جیاکردنەوە.
دەکرێت لە ڕێگای نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت بە هەبوونی بریکارنامەیەکی یاسایی....
ئامادەکردنی:پارێزەر مژدە ڕەحیم امین
بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر