دادوەر کەی فەرمانی گرتن (أمر قبض) دەردەکات؟

2023-08-15 10:15:31



بە پێی یاسای ڕێکارەکانی دادبینی سزایی ژمارە 23 ساڵی 1971 لەم حاڵەتانەدا أمر قبض دەردەکرێت:

1. ئەگەر تۆمەتبار بە بێ هیچ هۆیەکی مشروع ئامادەنەبوو لەبەردەم دادگا سەرەڕای پێڕاگەیاندنی. (ماددەی ۹۷ ق.أ.ج)
2. ئەگەر ترسی ئەوە هەبوو تۆمەتبار هەڵبێت یان کاریگەری لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە هەبێت.(ماددەی ۹۷ ق.أ.ج)
3. ئەگەر شوێنی نیشتەجێبوون(محل إقامة) دیاریکراوی نەبوو.
4. ئەگەر کەسەکە تۆمەتبار بوو بە تاوانێک سزاکەی بەندکردنی هەمیشەی یان لەسێدارەدان بوو، لەم حاڵەتەدا وجوبیە(ماددەی ۹۹ ق.أ.ج).
5. لەو تاوانانەی کە سزاکەی لە ساڵێک زیاترە جوازیە بۆ دادوەر کە أمر قبض دەربکات پشت بەست بە ڕووداوەکانی داواکە و بەڵگەکانی.(ماددەی ۹۹ ق.أ.ج)
6. ئەگەر تاوانەکە لە ئامادە بوونی دادوەرێکدا ڕوویدا بوو.(ماددەی ۹۸ ق.أ.ج).

ئامادەکردنی: پلاتفۆڕمی پارێزەر



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان