چۆن‌‌ سەلماندنی ڕەچەڵەک(إثبات النسب)ی منداڵ دەکرێت ئەگەر دایک و باوک مردبوون؟

2023-09-10 12:23:41



🔹 بە پێی ماددەی 300 لە یاسای دادبینی شارستانی دەعوای نسب لە چوارچێوەی تایبەتمەندی جۆری دادگای باری کەسێتیە، دەکرێت بە تەنها ببینرێت بکرێت یاخود لە چوارچێوەی داوای تریش ببینرێت وەک داواكانى (تصحيح قسام شرعي، حضانة ، نفقة الأولاد).

🔹 لە کاتی مردنی دایک و باوکی ئەوا منداڵەکە خۆی بۆی هەیە ئەم داوایە رفع بکات ئەگەر پێگەیشتوو بوو، بەڵام گەر ناکام(قاصر) بوو ئەوا وصي منداڵەکە رەفعی داواکە دەکات، گەر ئەو دایک و باوکە منداڵی تریان هەبوو ئەوا داواکە لەسەر ئەو منداڵەی تر تۆمار دەکرێت، ئەگەر منداڵی تریان نەبوو لەسەر یەکێک لە میراتگرەکانی دایک و باوکەکە تۆماردەکرێت.

🔹 لە کاتی سەلماندنی ڕەچەڵەکی منداڵەکە بۆ ئەو دایک و باوکە ئەوا میراتگرەکان بێبەش(حجب) دەکرێن لە میراتی.

ئامادەکردنی: پارێزەر کۆسار علی - پلاتفۆرمی پارێزەر
 



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان