ئایا شارەوانی دەتوانێت بە بێ بڕیاری دادگا هەڵسێت بە لابردنی زیادەڕۆیەکان(تجاوزات)؟

2023-09-13 10:13:14



شارەوانیەکان دەسەڵاتی لابردنی ئەو زیادەڕۆیی و سەرپێچیانەیان هەیە کە لە لایەن هاوڵاتیانەوە دەکرێت بۆ سەر أموال و زەوی دەوڵەت بە بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری دادگا ،جا ئەو زیادەڕۆییە بە دروستکردنی بینا بێت یان بەکارهێنانی زەوی بێت بۆ سودی تایبەتی خۆی‌، هیچ پاساوێکی یاسایی نیە کە کەسی سەرپێچیکار مافی داواکردنی قەرەبووی هەبێت لە پای ئەو زیانەی بەری کەوتووە ،چونکە بە پێی ماددەی (٦) لە یاسای شارستانی (الجواز الشرعي ينافي الضمان) لابردنی زیادەرۆی رێوشوێنێکی یاساییە و گرەنتی و ضمانى زەرەری دروست بوو ناکرێت لە کاتی لابردنی زیادەرۆییەکە، وە پێش چەند رۆژێک کەسی سەرپێچیکار ئاگادار دەکرێتەوە بە لابردنی زیادەرۆییەکانی.

ئامادەکردنی: پلاتفۆرمی پارێزەر



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان