ئەو تاوانانە کامانەن کە ئەکرێت لەڕێگەی مۆبایلەکەمانەوە ڕۆژانە ئەنجامی بدەین بە مەبەست یان بێ مەبەست بێ ئاگا لەوەی تاوانە و سزایی یاسایی لەسەرە؟

2023-09-13 10:16:42



بەگوێرەی ماددە(٢)ی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە هەرێمی کوردستان – عیراق ( یاسای ژمارە (٦) ی ساڵی ٢٠٠٨  )
دەڵێت:
هەر کەسێک ئەگەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی ( موبایل ) یان ئامێرێکی پەیوەندی پەیوەندی کردنی تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن یان تۆمەت هەڵبەستن ( قذف ) یان جنێودان یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەکارهێنا کە ترس پەیدا دەکات یان دزەی بە گفتوگۆ کردن کرد یان وێنەی چەسپاو یان جووڵاو یان کورتە نامەی بڵاو کردەوە کە لەگەڵ خۆرەوشتی گشتیدا ناگونجێ یان بەبێ روخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان کاروبارێکی وا کە شەرەف بریندار بکات یان هانی ئەنجام دانی تاوان یان کاری بەدرەوشتی یان بڵاو کردنەوەی زانیاری پەیویست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاکەکان بڵاوبکاتەوە کە بەهەر رێگایەک بێت چەنگی کەوتبێت هەتا ئەگەر راستیش بن ، ئەگەر بە هۆی بڵاوکردنەوەیان و دابەشکردنیان سوکایەتی یان زیانیان پێ بگەیەنێت ، ئەوا بۆ ماوەیەک بەند دەکرێت (حبس) کە لە ( 6 ) مانگ کەمتر نەبێت و لە ( 5 ) ساڵیش زیاتر نەبێت وە بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کە لە (1000000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (5000000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت.

ئامادەکردنی: پارێزەر مژدە ڕەحیم امین



بڵاوکراوەتەوە لە لایەن :
پڕۆژەی پارێزەر


بڵاوکراوەکان